Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ مانگی داهاتوو دواخرا

کوردستان

بینراو 73

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو دواخرا.

رابەر سەید ئیبراهیم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیای بینەری رایگەیاند، "ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ رۆژی ٥ی ئەیلولی ٢٠١٩  دواخرا و لە کۆبوونەوەکەدا جەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی دیاریكردنی رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ گفتوگۆ ده‌كرێت و هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پرسی كه‌ركوك تاوتوێده‌كرێت".

باسی لەوەشکرد، "هەر لە كۆبونەوەی سەركردایەتی یەكێتیدا، ئەو پۆستە حزبی و حكومییانەی كە پێویستە یەكلایی بكرێنەوە، گفتوگۆیان لەسەردەكرێت".

ئەوەش لە کاتێکداییە، پیشتر وتەبێژی فەرمی یەکێتی رایگەیاند، "بڕیارە رۆژی پێنج شەممە ٢٩ی ئاب ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆببێتەوە"، بەڵام بێ ئەوەی هۆکارەکەی روونبکرێتەوە ئەمڕۆ کۆبوونەوەکەیان دواخست بۆ پێنجی مانگی داهاتوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP