Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... پلانی پێنج ساڵ بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زەوی دانرا

کوردستان

بینراو 87

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە پێناو پاراستنی ئاوی ژێر زەوی ئەمڕۆ چوارشەممە ۆرک شۆپێک بۆ ئەو مەبەستە لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی پاریزگاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

 

بەڕێووەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، بەئامانجى پارێزگاریکردن لە ئاوى ژێر زەوى و دانانى پلانێکى پێنج ساڵە بۆ ئەو مەبەستە بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى ژێر زەوى و بەئامادەبوونى پارێزگارى سلێمانى و زۆرینەى بەڕێوەبەرى فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان لە هۆڵى تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتى ئاوى ژێر زەوى ۆڕک شۆپێک بەڕێوەچوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، چەندین بابەتى گرنگ و هەستیار و تایبەت بە گرنگى سەرمایەى ئاو و دەریاچە و رووبارەکان هەروەها هۆکارى پیس بوون و لایەنى چارەسەرکردنیان لەلایەن سەرپەرشتیارانى ۆڕک شۆپەکەوە ووترانەوە و دواتر راو و بۆچوون و سەرنجى ئامادەبووان وەرگیرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP