Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات

کوردستان

بینراو 55

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -


ئەمڕۆ سێشەممە لایەنە سیاسییەکانى هەڵەبجە بۆ پێکهێنانى ئەنجومەنى پارێزگا کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر ئەوەى کاندیدەکانیان لە هەفتەى داهاتوو رادەستى دیوانى پارێزگا بکەن.

لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا سەرچنار ئەحمەد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان بە نوێنەرایەتى لایەنە سیاسییەکان رایگه‌یاند، سەرجەک لایەنەکان رێککەوتوون لەسەرئەوەى تا کۆتایی هەفتەى داهاتوو کاندیدەکانیان بنێرن بۆ دیوانى پارێزگاى هەڵەبجە بە مەبەستى دەستبەکاربوونى ئەنجومەنى پارێزگاکە.

روونیشیكرده‌وه‌، دواتر ناوەکان دەنێردرێن بۆ وەزارەتى ناوخۆ و ئەنجومەنى وەزیران بۆ ئەوەى فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەربچێت.

سەبارەت بە بوونى ناکۆکى نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانى ئەنجومەنى پارێزگا، ئەو پەرلەمانتارە جه‌ختیكرده‌وه‌، هیچ گرفتێک لە نێوان لایەنەکاندا لە ئارادا نییە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانیش بەپێی پشکى حزبەکان پێکدەهێنرێن.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌هۆی ناكۆكی حیزبه‌كانه‌وه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ پێنه‌هێندراوه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP