Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسعود بارزانی لەگەڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان کۆبووەوە

کوردستان

بینراو 71

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمرۆ چوارشەممە ٢٨ی٨ی٢٠١٩ مەسعود بارزانی، لە سەڵاحەدین لەگەڵ سەرۆك و هەردوو جێگری پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە، تییایدا بارودۆخی سیاسیی و دوایین گۆڕان و پێشهاتەكان لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێكرا.

 لە كۆبوونەوەکەدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی تازەی پەرلەمان لە چاودێریكردنی كاروباری حكوومەت دووپات كردەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە پەرلەمانی تازە كار بۆ بەردەوامی و پتەوكردنی بنەماكانی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و دەستەبەركردنی یەكڕیزیی نیشتیمانی لە هەرێمی كوردستان بكات، هەروەها ئامادەكاری بۆ نووسینەوەی دەستوورێكی هاوچەرخ بۆ هەرێمی كوردستان بكاتە ئەولەویەتی كارەكانی خۆی.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا مه‌سعود بارزانی، رۆشنایی خستە سەر پڕەنسیپی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان دەستەڵاتەكان ئەویش لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری خەڵك و بەهێزكردنی دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان، هێماشی بە بایەخ و گرنگیی دامەزراوەی پارلەمان دا و جەختی لەوە كردەوە كە دەستەی سەرۆكایەتی موڵكی هیچ حزب و لایەنێك نیە بەڵكو موڵكی گەلی كوردستانە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP