Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

روسیا دروستکردنی موشەکێکی نوێی راگەیاند

جیهان

بینراو 175

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -




روسیا رایگەیاند، موشەکێکی نوێی دروستکردووە کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە و ئەمەش ئەمریکای نیگەران کردووە، موشەکە نوێیەکە تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی تیادا بەکارهاتووە و دەتوانێت تا بەرزایی ١٠٠ کیلۆمەتر بەرزبێتەوە و دواتر دەچێتە ئاستی فڕینی ئازاد، دەتوانێت ٣٠ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ببڕێت.

میدیاکان ئاشکرایان کردووە، کە ئەگەر روسیا ئەم موشەکانە لە ناوچەی کالینینگراد دابنێت دەتوانێت لە دوو خولەکدا موشەک بگەیەنێتە بەرلین و لە روسیاشەوە بە ١٥ خولەک دەگاتە ئەمریکا.

باس لەوەش دەکرێت کە موشەکەکە بەرگەی پلەی گەرمی زۆر بەرز و نزمیش دەگرێت، بە جۆرێک کڵاوەکەی دەتوانێت بەرگەی گەرمی ١٦٠٠ بۆ ٢٠٠٠ پلەی سەدی بگرێت و هیچ سیستمێکی بەرگری وڵاتانیش ناتوانێت ئاشکرای بکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP