Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎كۆسرەت رەسول پێشوازی لە وەفدێكی نەرویجی كرد

کوردستان

بینراو 52

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە كنوت لین سەرۆکی وەفدی باڵای نەرویج کرد و لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و نەرویج کراو کۆسرەت رەسوڵ لای خۆشییەوە سوپاسی هاوکارییەکانی نەرویجی کرد بۆ پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا.

‎نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ لەشاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد لە وەفدێكی باڵای نەرویجی بە سەرۆكایەتی كنوت لین نوێنەری تایبەتی كاروباری سوریاو عێراق و رۆڕ هەگسدال هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی نەرویج لە عێراق.

‎لە دیدارەکەدا کۆسرەت رەسوڵ سوپاسی حکومەتی نەرویجی کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی کە پێشكەشی  پێشمەرگەی کردووە لە شەڕی دژ بە داعشدا، داواشی كرد بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییەكان باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەی نەرویج لە عێراق و هەرێمی كوردستان بكرێتەوە.

‎هەر لەو دیدادرەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا کرا و هەروەها کۆسرەت رەسوڵ دیدگا و بەرنامەی یەكێتی بۆ كۆی پرسەكان خستەڕوو و رایگەیاند كە یەكێتی لەگەڵ چارەسەری بنەڕەتی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداو چارەسەری دۆخی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانە.

‎لە کۆتای گفتوگۆکەشدا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان، كۆسرەت ڕەسول راشكاوانە دیدگای یەكێتی خستەڕوو و رایگەیاند هەمیشە یەكێتی لەگەڵ یەكڕیزی نێوماڵی كوردو پەیوەندی پتەوی نێوان لایەنە سیاسییەكان بووەو بەردەوامیش دەبێ لەسەر هەمان سیاسەت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP