Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نرخی ئایفۆن به‌رزده‌بێته‌وه‌

تەکنەلۆژیا

بینراو 396

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئامێری ئایفۆن دەبێتە یەکێک لەو ئامڕازانەی لە شەڕی ئابوری نێوان ئەمریکا و چین به‌كاردێت، دوای ئەوەی ترەمپ دەیەوێت ئەو کۆمپانیایانەی کە ئامێری ئایفۆن دروستدەکەن بگەڕێنەوە بۆ ئه‌مریكا، ئەوەش کاریگەری لە سەر بەرزبوونەوەی نرخی ئایفۆن هەیە.

لە پێگەی ئەلعەرەبییەدا هاتووە، ترەمپ بڕیاری قەدەغەکردنی ناردنی فەرمانبەر و تەکنیکی نوێ بۆ چین دەرکرد، لە وڵاتی چینیشدا بۆ دروستکردنی هەر مۆبایلێکی ئایفۆن هەشت دۆلار وەردەگیرێت،  لە کاتێکدا بە رای شارەزایان ئەگەر ئایفۆن لە ئەمریکا بەرهەم بهێنرێت یەک ئایفۆن بە ١٠٠ دۆلار دروستدەکرێت.

لە درێژەی هەواڵەکە، هەر فەرمانبەرێکی کۆمپانیای بیگاترون لە چین مانگی لە نێوان ٦٥٠ بۆ ٨٠٠ دۆلار وەردەگرێت، بەڵام فەرمانبەرێک لە ئەمریکا ٢٥٠٠ دۆلار وەردەگرێت،ساڵی رابردوو ئەپڵ ٢٠٠ ملیۆن ئایفۆنی فڕۆشت، ئەگەر کۆمپانیا ئەمریکییه‌كان بەرهەمیان بهێنایە ئەوا کۆمپانیای ئەپڵ ٢٠ ملیار دۆلار زیانی پێدەگەیشت.

لە توێژینەوەیەکی دامەزراوەی پەروەردەی ئابوريش هاتووە، ئەگەر ئایفۆن ببێتە بەرهەمێکی ناوخۆی ئەمریکی ئەوکات نرخەکەی لە ١٠٠٠ دۆلار بۆ ٢٠٠٠دۆلار زیاد دەکات، لەکاتێکدا ئەمریکا ژێرخانی ئابووری و راهێنەری کارامه‌ی بەگوێرەی پێویست ناتوانێت دەستەبەر بکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP