Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌كسیك... بەهۆی هێرشکردنە سەرمه‌یخانه‌یه‌ك ٢٣ کەس کوژران

جیهان

بینراو 58

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

له‌ پارێزگایه‌كی باشوری مه‌كسیك، له‌ ئه‌نجامی هێرشکردنە سەر مه‌یخانه‌یه‌ك ٢٣ كه‌س کوژران و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

كاربه‌ده‌ستانی پارێزگای (ڤێرا كروز) له‌ باشوری مەکسیک رایانگەیاند، ژماره‌یه‌ك کەسی نەناسراو له‌ شاری كۆتزا كۆڵكۆس-ی كه‌نار ده‌ریا هێرشییانکردووەتە سەر مەیخانەیەک، ئاگریان تێبه‌رداوه‌ و له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌شدا ٢٣ كه‌س کوژران‌ كه‌ هه‌شتیان ژنن و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت هه‌ڵمه‌ته‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئەو کەسانە ده‌ستیپێكردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن ئۆفیسی داواكاری گشتیشه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه‌ هێرشكاره‌كان به‌ مۆڵۆتۆف په‌لاماری مەیخانەکەیان دابێت، لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێت، لای خۆیه‌وه‌ پارێزگاری ڤێراكروز باسی له‌وه‌كردووه‌ ره‌نگه‌ هێرشه‌كه‌ به‌هۆی ناكۆكیی نێوان بانده‌ چه‌ته‌گه‌رییه‌كانه‌وه‌ بووبێت.







Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP