Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هه‌ولێر... هاتوچۆ له‌ شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری راگیرا

کوردستان

بینراو 110

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی هەڵەی چوار شۆفێر رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری روویدا و به‌وهۆیه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك جوڵه‌ له‌ شه‌قامه‌كه‌ راگیرا.

فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا روونیکردەوه‌، كاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری شاری هەولێر رووداوێكی هاتووچۆ روویدا لەجۆری پێكدادان لەنیوان سێ ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی پیكاب دەبڵ كابینە و كیا و جێبێك.

وتیشی، هۆكاری رووداوەكە هەڵەی تیژڕه‌ویی ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ بووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەكە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام زیانێكی زۆری ماددی كەوتەوە و شەقامی ١٢٠ مەتریش بۆماوەیەك جووڵە تیایدا راگیرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP