Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاژانسی زانیاری لەبارەی سیروانی كوێخا نەجم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

کوردستان

بینراو 195

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


ئاژانسی زانیاری لەبارەی سیروانی كوێخا نەجم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، سیروان كوێخا نەجم تاوانبار نییە تەنها تۆمەتبارە و سبەینێ چاوی بەدادوەری لێكۆڵێنەوە دەكەوێت.


دوای ئەوەی دەنگۆی دەستگیركردنی سیروانی كوێخا نەجم ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمای كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی و میدیاكاندا بڵاوبووە و دەنگدانەوەیەكی زۆریلێكەوتەوە ئاژانسی زانیاری روونكردنەوەیەكی لەو بارەیەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند سیروانی كوێخا نەجم تاوانبار نییە و تەنها تۆمەتبارە و سبەی چاوی بەدادوەری لێ كۆڵینەوە دەكەوێت.

دەقی روونكردنەوەكە:

ئاژانسی زانیاری: سیروان كوێخا نەجم تاوانبار نییە تەنها تۆمەتبارە و سبەینێ چاوی بەدادوەری لێكۆڵێنەوە دەكەوێت.

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وته‌بێژی ئاژانسی زانیاری

١. له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێز حاكم (ئاوات عومه‌ر) دادوه‌ر له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی، رۆژی ٢٥-٨-٢٠١٩، به‌ ماده‌ی ٤٢١/ ٣١ ، فه‌رمانی گرتن بۆ هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان - عێراق، (سیروان نه‌جم ره‌شید) ده‌ر‌كراوه‌.

٢. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڵاتی (سیروان نه‌جم ره‌شید)، ناسراو به‌( سیروان كوێخا نه‌جم) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێز (كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی) جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) داوای لێكراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی رووبه‌ڕووی كراوته‌وه‌،‌ له‌رێگه‌ی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا.

٣. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆره‌وه‌ سكاڵا له‌سه‌ر ناوبراو تۆمار كراوه‌ و ده‌زگای دژه‌ تیرۆریش سه‌ر به‌ ئاژانسی زانیاری-یه‌، ئاژانسی زانیاری ده‌زگای په‌یوه‌نداره‌ به‌م كه‌یسه‌ بۆ رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تبار بۆ به‌رده‌م یاسا.

٤. هه‌ر بابه‌ت، هه‌واڵ یان زانیارییه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ میدیاكاندا بڵاوكرابونه‌وه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌. له‌ڕووی یاساییه‌وه‌، سیروان كوێخا نه‌جم، تاوانبار نییه‌، و تا ئێستا ته‌نها تومه‌تباره‌ به‌ كیشه‌یه‌ك كه‌ ده‌توانێت وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی تری ئه‌م هه‌رێمه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندار و‌ به‌رگری له‌ خۆی بكات. ناوبراو له‌لایه‌ن جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه‌، له‌ گرتوخانه‌ی هیچ حزبێكدا زیندانی نییه‌، به‌ڵكو له‌ ناو بینای ئاژانسی زانیاری چاوه‌ڕوانه‌ سبه‌ینی، رۆژی پێنج شه‌ممه‌، رێككه‌وتی (٢٩-٨-٢٠١٩) چاوی به‌ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌وێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كه‌ی.


وته‌بێژێك له‌ ئاژانسی پاراستن و زانیاری (زانیاری)

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP