Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا دەستیپێکرد

کوردستان

بینراو 51

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە شاری هەولێر دەستیپێکرد.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، وەزیری ناوخۆی عێراق بەسەرۆكایەتی شاندێك، سەردانی هەولێر دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت.

روونیشیكرده‌وه‌، كۆبوونەوەكە لەگەڵ شاندەكەی بەغدا لە باڵه‌خانه‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم و بە ئامادەبوونی ئەفسەرە باڵاكان بەڕێوەدەچێت و تەوەری كۆبوونەوەكەش تایبەت دەبێت بەوەی چۆن بتوانن باشترین خزمەتگوزارییەكان لە رێگەی پۆلیس و هێزە ئەمنیەكانەوە، پێشكەش بە هاوڵاتییان بكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP