Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا: پلانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل راناگەیەنین

جیهان

بینراو 55

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمریکا رایگەیاند، برایارمانداوە تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل پلانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ئاشکرا نەکەین.

جەیسن گرینبلات، نوێنەری ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ئەمەریکا بەشی سەرەکی پلانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان راناگەیەنێت تەنها دوای هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل نەبێت.

هەروەها وتیشی، "بریارماندا پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل پلانی ئاشتی یاخود بەشەکانی پلانەکە بڵاونەکەینەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، پێدەچێت پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل پلانەکە ئاشکرا بکات.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دیویست بەهاری ئەمساڵ پلانەکە رابگەیەنێت، بەڵام بەهۆی ئەوەوە کە سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو نەیتوانی لە مانگی چواردا حکومەتی هاوبەش پێکبهێنێتئاشکراکردنی پلانەکە دواخرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP