Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق ٤٢ هەزار کتێبی کوەیت دەگەڕێنێتەوە

عێراق

بینراو 97

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ٤٢ هەزار کتێب گەڕێنراوەتەوه‌ بۆ وڵاتی کوەیت، مێژووی ‌هێنانی کتێبەکە بۆ عێراق، بۆ ئەو کاتە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وڵاتی کوەیت لەلایەن رژێمی عێراق داگیرکرابوو لە ساڵی ١٩٩٠.


سایتی شەفەق له‌ زاری حازم یوسف بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، عێراق له‌ هه‌وڵی داخستنی دۆسیه‌ی كوه‌یته‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پشتی به‌ مانگی ده‌ستكرد و ئامێری چاڵهه‌ڵكه‌ندنی پێشكه‌وتوو به‌ستووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ عەبدولعەزیز جاروئەڵا جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کاروباری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان رایگه‌یاند، نزیکەی ٨٠٠ سندوق گەڕێنرایەوە کوەیت کە ٤٢ هەزار کتێبی تێدابوو، موڵکییەتی کتێبەکان دەگەڕێتەوە بۆ کتێبخانەی نیشتمانی کوەیت و زانکۆکانی وڵات.


یوسف لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کتێبانە موڵکی وڵاتی کوەیتە، عێراق هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ داخستنی ئەو دۆسیەیانەیە  کە ماوەتەوە بەهۆی رژێمی پێشووی عێراقەوە، لە ئێستاشدا پەیوەندی لەنێوان هەردوو وڵات لە پێشکەوتندایە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP