Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیرى کشتوکاڵ: بڕیارى قەدەغەکردنى هاوردەى هەناریش دەدەین

کوردستان

بینراو 72

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

بێگەرد تاڵەبانى لە بڵاوکراوەیەکیدا لە پەڕەی تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک رایگه‌یاند، "بریارەکەمان سەبارەت بە قەدەغەى هاوردە کردنى بەرهەمى تەماتە بۆ ناو هەرێم، کاریگەری ئەرێنى هەبووە لەسەر کەمکردنەوەى زەرەرمەندبونى جوتیاران و ساغکردنەوەى بەرهەمەکانیان".

بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ ئاماژەوی بەوەش کردووە، "هەرچەند بڕیارەکە نەبووە مایەی چارەسەری کێشەی هەرزانی نرخی تەماتە بە شێوەیەک کەلە ئاست چاوەڕوانی و ماندوبونی جوتیاران بێت، بەڵام ئەنجامی بڕیارەکە تا ئاستێک دڵخۆشکەربووە".

بێگەرد تاڵەبانى باسی لەوەشکردووه‌، "لەگەڵ نزیکبونەوە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی هەناری خۆماڵیش، ئەگەر پێویست بێت هەمان بڕیار دەدەین، بۆ ئەوەى جوتیاران قازانجى پێویستیان دەست بکەوێت لە بەرهەمى باخەکانى هەناردا".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP