Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فەلوجە... چەند چەکدارێکی حەشد کوژران

عێراق

بینراو 66

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری  بۆ سەر خاڵێکی ئەمنی  لە ناحیەی خەیرات لە رۆژهەڵاتی فەلوجە، دوو چەکداری حەشدی شەعبی  کوژران و سیانی دیکەش برینداربوون.

پێگەی سکای نیوز بڵاویکردەوە، هیچ لایەنیك بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی نەگرتووه‌تە ئەستۆ کە کراوەتە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، چەکدارانی حەشد هەڕەشە  لە چالاکوانانی عێراق و بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن، دوای ئەوەی رەخنە لە سیاسەتی ئەو هێزە دەگرن، بەهۆی  ئەو هێرشه‌ بەردەوامانەی ئیسرائیل بە فڕۆکە بۆ سەر کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حەشد.

لەهەمان کاتتدا چالاکوانانی عێراق و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنە لە سەرۆک و جێگری حەشدی شەعبی دەگرن،  ئەو هێزەیان بەوە تۆمەتبار کرد کە دەیانەوێت وەکو بریکاری ئێران لە خاکی عێراق جەنگ لەدژی ئەمریکا رابگه‌یه‌نێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP