Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان : له‌هه‌رێم و به‌غدا حزب و كه‌سایه‌تی هه‌ن نایانه‌وێت په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا ئاسایی بێته‌وه‌

کوردستان

بینراو 83

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بڵێسە جەبار فەرمان لە چاوپێکەوتنێکدا، لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، باس له‌ هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ چه‌ندین پرسی تر ده‌كات.

بڵێسە جەبار فەرمان په‌رله‌مانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو چاوپێکەوتنەدا سەرەتا باس لە ناردنی بودجەی هەرێم دەکات و دەڵێت، "یاسای بودجه‌ی عیراقی بۆ ساڵی ٢٠١٩ كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ له‌خۆ ده‌گرێت یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه لەلایەن بەغداوە بەمەرجێک هەرێم برێک نەوت رادەستی بەغدا بکات، بەڵام هەرێم پابەند نییە بە ناردنی ئەو برە نەوتەوە ئەمەش وایکردووە رۆژانه‌ له‌ناو په‌رله‌مانی عیراقدا لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان واژۆ کۆبکەنەوە دژی یاسەکە دەیەنەوێت کاری پێ نەکرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كورد، کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیشە، ئاماژەی بەوەش کرد، "كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مانگی( ١٠) پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٠ دێته‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌بێت شه‌ڕی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكه‌ین له‌ ساڵی ٢٠٢٠ دا ئێمه‌ چۆن بتوانین ئه‌و شه‌ڕه‌ بكه‌ین بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م نیه‌ت پاكییه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ نه‌وته‌كه‌ راده‌ست ده‌كات به‌به‌غدا".

بڵێسە جەبار فەرمان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، "ئێمه‌ ده‌بێت بڕیار بده‌ین كه‌ سه‌ر به‌عیراقین و به‌وشێوه‌یه‌ بین كه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌وێوه‌ دێت و ئێمه‌ش نه‌وته‌كه‌یان بده‌ینێ، یاخود ئازادی ئابوری خۆمانمان هه‌یه‌ و وه‌خۆمان نه‌وته‌كه‌ ده‌فرۆشین و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی لێده‌ده‌ین، ده‌ركه‌وت كه‌ له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوین وه‌ نه‌مانتوانی ئه‌وه‌ جێ به‌جێ بكه‌ین".

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی چاره‌نوسی پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌كوێ ده‌گات؟ بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌یاسای بودجه‌دا هاتووه‌، موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ زیاد بكرێت و بچێته‌ سه‌ر به‌غدا، به‌ڵام ئه‌مانه‌ پێویستیان به‌ پیشاندانی نیه‌ت پاكی له‌لایه‌ن هه‌ردولاو و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ردولاوه‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ هیواداربوین له‌ حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا بچێته‌وه‌ هه‌نگاوی نوێ بنێت وه‌ لاپه‌ڕه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غداد هه‌ڵبداته‌وه‌".


راشیگه‌یاند" به‌ڕێگای ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ حكومه‌تی هه‌رێم-مان له‌مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر بودجه‌ و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌تایبه‌ت بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ئاگاداركردووەته‌وه‌ له‌حاڵه‌تی نه‌ناردنی بڕی نه‌وتی دیاریكراو به‌ به‌غداد چ مه‌ترسیه‌ك دروست ده‌بێت، به‌غداش له‌سیاسه‌تی خۆیدا به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵه‌ی زۆر و پێشێلكاری زۆری كردووه‌، له‌هه‌ردوو لاش كه‌سایه‌تی و حیزب و لایه‌ن هه‌ن كه‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غداد-ییان ناوێت، ئه‌مه‌ش ئیشی ده‌وێت لیژنه‌كانیش له‌كاری خۆیان به‌رده‌وامن." 
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی لەکۆپتایشدا وتی، " هه‌موو فراكسیۆن و لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌به‌غداد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی قوتی خه‌ڵك تا ئێستا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕیز بوون به‌ڵام ئه‌وه‌ی تر ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ تاچه‌ند هه‌ماهه‌نگ و هاوكارمان بێت له‌وه‌دا".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP