Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا سزای دوو تۆڕدەدات کە هاوکاری ئێرانیان کردووە

جیهان

بینراو 70

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا رایگەیاند، سزامان سەپاندووە بەسەر دوو تۆڕدا کە خۆیان دزیوەتەوە لە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران و لەبەرژەوەندی حکومەتی ئێران و دامەزراوە سەربازییەکانیان کاریان کردووە.

لەو بارەیەوە لە بەیاننامەکەدا وەزارەتەکە  ئاماژەی بەوەکردوە کە یەکێک لە تۆڕەکان کۆمپانیایەکی بەکارهێناوە کە بنکەکەی لە هۆنگ کۆنگە و خۆی دزیوەتەوە لە سزا ئەمەریکی و نێودەوڵەتیەکانی سەر ئێران و تەکنەلۆجیا و پێکهاتەی دابین کردووە بۆ کەسانێک کە پەیوەندییان بە حکومەتی ئێران و سوپای پاسدارانەوە هەبووە.

باسی لەوەشكردووە کە تۆڕی دووەم بەرهەمەکانی ئەلەمنیۆمی دەستکەوتوو و بۆ ئەو کۆمپانیایانەی دابین کردووە کە سەر بە وەزارەتی بەرگری ئێرانن.

هەروەها وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای هەموو ئەوکەسانە دەدات کە هاوکاری ئەو دوو تۆڕەیان کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەوکارە.

سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوام لە زیادبوندایە بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتە ئامادەنییە دەست لە بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی هەڵبگرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP