Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی: مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك میز ده‌داته‌ خه‌ڵك مۆڵه‌تی كلینیكی هه‌یه‌ به‌ڵام مۆڵه‌ت ناده‌نه‌ من

کوردستان

بینراو 836

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پرۆفیسۆرێكی ده‌روونی باس له‌وه‌ ده‌كات، ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ داوای كلینیكی چاره‌سه‌ری ده‌روونی ده‌كات و داواكه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ره‌تده‌كرێته‌وه‌ به‌ڵام مه‌لا عه‌لی میز ده‌داته‌ خه‌ڵكی و مۆڵه‌تی هه‌یه‌.

كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانى ده‌رونناس و شاره‌زاى بوارى په‌روه‌رده‌ به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند،  ماوەی شەش ساڵە  من و د.رۆژدی عەلی جاف داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەکەین کلینیێکی دەروونی دەبنێین، بەڵام ئەوان دەلێن ئێمە بەپێی رێنمایی عیراقی کۆن کاردەکەین ،دەبیت بۆئەم کارە دەرچووی کۆلێژی پزیشکی بیت، نابیت دەروونناس بێت، منیش بۆم روونکردنەوە ئێمە دەرزی و دەرمان نادەین بە نەخۆش، ئێمە کێشەی خێزانی و جیابوونه‌وه‌ و کێشەی خوێندکاران و شەرمنی و بڕوابەخۆنەبوون و لایەنە خراپبووەکانی تێکچوونی دەروونی چاک دەکەین وەزیری پێشووی ته‌ندروستی کە وەڵامی داینەوە،" راست ئەکەیت وایە بەڵام ئیتر ئاوهایە" دواتریش داواکەیان رەتکردمەوە.

کەریم قەرەچەتانی باسی لەوەش کرد، من پرۆفیسۆرم لە بوارە تاقیکردنەوەی زیرەکی و د.رۆژدی پڕۆفیسۆرە لە نۆرینگەی دەرووناسی، لێرە تەنیا دەزانن دەرزی و دەرمان بدەن بە نەخۆش ناتوانن قبوڵی بکەن کە هەر کەسەو لە بوارە خۆیدا کار بکات، ئەم جۆرە نەخۆشێانە پێوستیان بە دەرمان نییە.

 روونیشیکردەوە، پێمان دەڵێن ناتوانین بەفەرمی مۆڵه‌تت بدەینێ بەڵام مەلا عەلی کەڵەک میز دەرخواردی خەڵک دەدات  و مەلا زەکەریا ٣٠٠ هەزار لە یەکێک دەستێنیت و دەڵیت لەشی جنوکەی تێدایە  ئەوانە ئاساییە و کەس لێیان ناپرسیتەوە چونکە پەیوەندی بە دینەوە هەیە.

لە لایکی تریشەوە دەڵیت، کچێکی مۆدێل چ پەیوەندی هەیە بەوەی کلینێکی تەندروستی بکاتەوە، ئەمە جوانکاری بۆ جەستە دەکات ئەی ئەقڵ و دەروون ئەی ئەوان جوانکاریان ناوێت؟.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی هەشت ساڵە د.کەریم بە خۆبەخش کاردەکات و نەخۆش دەبینێت، لە باخچەیەکی ساوایانیش هەموو دووشەمە و پێنجشەمەیەک دایک و باوکی منداڵەکان دەبینێت و لە کێشە دەرونیەکانیان دەکۆڵێتەوە.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP