Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمەریکا بە هێرشی ئەلیکترۆنی وەڵامی سوپای پاسداران دەداتەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 19

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی ئاشکرای دەکات، ئەمەریکا هێرشێکی ئەلیکترۆنی بەرفراوانی کردووەتە سەر سوپای پاسداران، مەبەستی هێرشەکەش پەکخستنی تواناکانی ئێران بووە،بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی کەنداو.

رۆژنامەکە لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، "واشنتن رۆژی ٢٠ی حوزەیران هێرشێکی ئەلیکترۆنی کردووەتە سەر داتابەیسێکی گرنگی سوپای پاسداران و سڕیوه‌تەوە".

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسەکانەوە ئاماژەی بەوە کردووە، "ئامانج لەو هێرشە ئەلیکترۆنییە پەکخستنی تواناکانی ئێران بووە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی کەنداو لەکاتێکدا توانای تارانى بۆ دیاریکردنی شوێن و ئاڕاستەی کەشتییەکان لەناوبردووە".

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، "کۆشکی سپی پێی وابووە هێرشە ئەلیکترۆنیەکە وەڵامێکی گونجاوترە بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە".

ئەمەش لەکاتێکدابووە، بەرپرسانی ئەمریکا هەمان رۆژ بڕیاریاندابوو لە وەڵامدانەوەی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی وڵاتەکەیاندا چەند پێگەیەکی ستراتیژی ئێران بکەنە ئامانج، بەڵام دواتر دۆناڵد ترەمپ لە دوا خولەکدا ئەو پلانەی هەڵوەشاندەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP