Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یەکەمین پێشانگای زانستی زانکۆ پزیشکییە ئێرانییەکان لە سلێمانی کرایەوە

کوردستان

بینراو 51

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی خاتوو شاناز برایم ئەحمەد و پاریزگاری سلێمانی یەكەمین پێشانگای زانستی زانكۆ پزیشكییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی كرایەوە، بۆ مەبەستی ناساندنی توانا زانستی و فێركارییەكان و رەخساندنی دەرفەت بۆ ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت لەبوارە پزیشكیەكاندا بخوێنن.

بەئامانجی ناساندنی توانا زانستی و فێركارییەكان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت لەبوارە پزیشكیەكاندا بخوێنن، ئەمڕۆ ٢٩ی ئابی ٢٠١٩ یەكەمین پێشانگای زانكۆ پزیشكیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی كرایەوە، كە تێیدا هەریەك لە خاتوو شاناز برایم ئەحمەد و هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و مەهدی شوشتەری كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی، نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم و ژمارەیەك لەبەرپرسانی ئیداری و تەندروستی سلێمانی و نوێنەری زانكۆكانی هەرێم ئامادەبوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە پێشانگاكەدا كە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، تیایدا ١٤ زانكۆی پزیشكی پێشكەوتووی ئێران بەشداریان كردوە، جگەلە ناساندنی توانا زانستی و فێركارییەكانی زانكۆكان داشكاندن و كارئاسانی بۆ ئەو خوێندكارانەش دەكەن كەدەیانەوێت لەزانكۆ پزیشكیەكانی ئێران بخوێنن.

هەریەك لە كونسوڵی ئێران لە سلێمانی و دكتۆر ئەمیرخانی نوێنەری وەزارەتی تەندروستی ئێران،جەختیان لەبەهێزكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی زانكۆكانی ئێران و هەرێمی كوردستان كردەوەوە، ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ هەر هاوكارییەكی پزیشكی و دەرمانی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان، هاوكات پارێزگاری سلێمانیش خۆشحاڵی خۆی بەهەماهەنگی نێوان زانكۆكانی سلێمانی و ئێران دەربڕی و داوایشیكرد، لەو پرۆسەیەدا هاوكاری كەسوكاری شەهیدان بكرێت و كارئاسانیان بۆبكرێت كاتێك دەیانەوێت لەزانكۆكانی ئێران بخوێنن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP