Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... دەستبەسەر بڕیک برنجی خراپبوودا گیرا

کوردستان

بینراو 155

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی گه‌رمی شوێنه‌كه‌ و خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك برنجی خراپبوودا ده‌گرن و هۆشیاری به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن.

لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەنیدی سلێمانی رایگەیاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ له‌ كۆگای ماركێتی راسان له‌ گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی تازه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ربڕێك برنجدا گیراوه‌ كه‌به‌هۆی گه‌رمی شوێنه‌كه‌یی و خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌ ئه‌سپێی هه‌ڵهێنانه‌وه‌.

باسلەوەشکراوە،  برنجه‌كه‌ له‌ جۆری خیامه‌ و له‌ كیسی (٥) كیلۆیدایه، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌ و به‌فه‌رمای قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نی ماركێتی راسان رووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كات، له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی كاڵاوشمه‌كه‌كانتان به‌وردی سه‌رنج له‌به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوون یاخود له‌ڕێی سه‌یركردن و بۆنكردن له‌سه‌لامه‌تی خوارده‌مه‌نیه‌كان دڵنیابنه‌وه‌ پاشان بیكڕن و به‌كاری بهێنن، له‌كاتی هه‌بوونی گومان له‌ خواردن و شتومه‌كی خراپ بوو لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP