Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گەرمیان... حەوت کەس بەتۆمەتی جیاواز سزادران

کوردستان

بینراو 81

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی راگەیاندنەکان کراوە، ئاسایشی گەرمیان رایدەگەیەنێت، پاش ئەوەی هێزەکانیان بە تۆمەتی  جیاواز لە ماوەی رابردوودا حەوت تاوانبارییان دەستگیرکردووە، رووبەروی دادگا کراونەتەوە.

لە راگەیاندنەکەی ئاساییشی گەرمیاندا هاتووە، "پاش ئەوەی هیزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرو دراوی ساختەو وەرگرتنی پارە لە شوفێری بارهەڵگرەکان حەوت تۆمەتبارییان دەستگیرکرد".

لە نوسراوەکەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیاندا هاتووە، "پاش ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و بە کارهێنانی دراوی ساختە و وەرگرتنی(بەرتیل)لە شۆفێری بارهەڵگرەکان حەوت تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم بەرێز دادەوری لیکۆڵینەوەو هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا سزا دران بەمشیوەیەی خوارەوە".

بە پێی راگەیاندراوەکەی ئاسایشی گەرمیان پێنج کەس لەو تاوانبارانە کە بە تاوانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەسگیر کرابوون، سزا دران بە سێ ساڵ زیندانی و بری ١٠٠ هەزار دینار، هەروەها سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بەسەر کەسی تۆمەتبار بە بەکارهێنانی دراوی ساختە درا، لەگەڵ سزای دوو ساڵ زیندانیکردن بۆ ئەو تاوانبارەی پارەی لە شۆفێری بارهەڵگراکان وەرگرتووە.

دواتر بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاکانیان هەر حەوت تاوانباری ناوبراو رەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP