Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

کوردستان

بینراو 80

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئەو کەمئەندامانەی مووچەیان وەرنەگرتووە، دڵنیایان دەکەین بێ کێشە بەم زووانە مووچەکانیان وەردەگرن.

ئاریان ئەحمەد مستەفا بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوە کردووە، "دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، سەبارەت بە گەراندنەوەی مووچەی بڕاوی كەمئەندامان، ئەم لیژنانەی ئێستا دروستکراون، لە ژێرچاودێری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدان و تەنها بۆ کارئاسانی دروستکردنی پسوڵەیەکە كە تایبەتە بە مووچەکانیان، بۆ ئەوەی کە پارە گەیشتە بانکەکان هیچ کێشە و گیروگرفتێکیان بۆ دروست نەبێت".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی راشیگەیاندووە، "بەڵام بەداخەوە هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی پڕۆسەکە کە هیچ لە بەرژەوەندی کەمئەندامان نییە، بە پێچەوانەوە ئەم جۆرە هەوڵانە دژی بەرژەوەندییەکانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەتە و هەوڵێکە بۆ شێواندنی پڕۆسەکە، بۆیە ئەو کەمئەندامانەی مووچەیان وەرنەگرتووە، دڵنیایان دەکەین بێ کێشە بەم زووانە مووچەکانیان وەردەگرن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP