Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

راپەرین... لەرووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس بوونە قوربانی

کوردستان

بینراو 70

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی مەتۆڕسکیلێک کچێکی ١٤ ساڵ گیانی لە دەستداوە و پێنج کەسی دیکەی هەمان خێزان بریندارن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی دەروەکۆتر کە دەکەوێتە سەر رێگەی ناحیەی سەنگەسەر بناری قەندیل ماتۆڕسکیلێکی سێ تەگەری کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ گیانی لەدەستداوە.
نەهۆرۆ عەبدوڵڵا، مدیر ناحییەی سەنگەسەر بە تۆڕی میدیای بینەری رەگەیاند، ئەو کچەی گیانی لە دەستداوە خوێندکارە و دانیشتوی ( گرتک )ە سەربە ناحییەی سەنگەسەر و  پێنجی کەسی دیکەی هەمان خێزان لە رووداوەکەدا برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی رەپەرین کراون بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

ئەوەش خراوەتەڕوو، قوربانیەکان ئەندامی یەک بنەماڵەن و له مەڕ دۆشین گەڕاونەتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٢٤ لەیاسایی هاتوچۆ شۆفێرەکە بانگهێشتراوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP