Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كەمئەندامان ناڕەزایی دەردەبڕن

کوردستان

بینراو 18

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەیانی ئەمڕۆ ٢٩/٨/٢٠١٩ بەشێك لە كەمئەندامان گردبوونەویەکییان کرد لە لەنزیك بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی،دووای گردبوونەوەکە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان سازكرد لەدژی پێنەدانی مووچەی ١٣ هەزار كەمئەندام. 

سامان حسێن، سكرتێری رێكخراوی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "وەك ئاگادارن دوای پێنج مانگ چاوەڕوانی، پێش جەژنی قوربان بانگەشەیەكی زۆر كرا كە گوایە دوای جەژن مووچەی ١٣ هەزار كەمئەندام دابەش دەكرێت، دوای جەژن چاوەڕێی جێبەجێكردنی بڕیارەكە بوون، بەڵام ئەوەی شۆكی كردوون و چاوەڕواننەكراو بوو بەنووسراوی رەسمی لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە داواكراوە جارێكی دیكە لیژنە لەنێوان وەزارەتی كار و تەندروستی پێك بهێنرێت و هەر ١٣ هەزار كەمئەندامەكە ببینرێتەوە".

سامان حسێن ئاماژەی بەوش کرد، "لیژنەی پزیشكی بووەتە مۆتەكە لای كەمئەندامان، پێشتر دوو لیژنە گیراوە و گومان لەسەر چەند كەمئەندامێك هەبووە، بەڵام ناكرێت مووچەی 13 هەزار كەس بۆ چەند كەسێك رابگیرێت، بۆیە داوای راگرتنی ئەو بڕیارە دەكەین، بەپێچەوانەوە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەشاری هەولێر خێمە هەڵدەدەین و ماندەگرین".

ئەمە لەکاتێکدایە لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە ١٢٠ هەزار كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت هەن و مووچەكەشیان مانگانە ١٠٠ هەزارەوە بۆ ١٥٠ هەزارە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP