Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە پێنجوێن ٤٣ تۆمەتبار دەستگیرکران

کوردستان

بینراو 21

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌، رایگەیاند لەبەشی پۆلیسی پێنجوێن لە ماوەی ٢٠ رۆژدا ٤٣تۆمەتبار بە تاوانی جۆراو جۆر دەستگیرکراون .

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایانکرد، لەماوەی‌ ٢٠ رۆژی‌ رابردودا ٤٣ تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر ده‌ستگیرکراون.

بەپێی راگەیاندراوەکە، یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان به‌مادده‌ی‌ ٣١/٤٠٥ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌تۆمه‌تباره‌ به‌ هه‌وڵدان بۆ كوشتنی کەسانی بێتاوان، دوو تۆمه‌تباری‌ تریش به‌مادده‌ی‌ ٤٥٦ ده‌ستگیركراون به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن له‌هاوڵاتیان.

باس لەوەشکراوە،١٣  تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراوه‌ به‌پێی‌  مادده‌كانی(٢٢٩/٢٣٠)له‌یاسایی‌ سزادانی‌ عێراقی‌ به‌تۆمه‌تی‌ هێرشكردنه‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ری‌ میری، دوو تۆمه‌تباریش به‌پێی‌ماددەی‌ ١٩٤ ی‌ گومرگی‌ به‌هۆی‌ سه‌رپێچی‌ كردنی‌ گومرگی‌ ده‌ستگیركراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمه‌تباره‌كانی‌ دیكه‌ش به‌پێی‌ چه‌ند مادده‌یه‌كی‌ یاسای‌ ده‌ستگیركراون و لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان به‌بڕیاری‌  دادوه‌ر به‌ندکراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP