Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەسەر دۆسیەی کۆچبەران کێشە دەکەوێتە نێوان ئیتاڵیا و ئەڵمانیاوە

جیهان

بینراو 120

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

رۆژی دوو شەممە یەختی (ئیڵیانور)ی بەهاناوەچونی پەنابەرانی ئەڵمانی، هەستا بە رزگاركردنی ١٠٠ كۆچبەر لە دەریای ناوەڕستدا كە ئەم كۆچبەرانە لەناو چوپێكدا بوون و نزیكەی ٣٠میل لە كەناراوەكانی لیبیا دوور كەوتبوونەوە.

ئاری جەلال، بەرپرسی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، رۆژی سێشەممە واتە یەك رۆژ دوابەدوای ئەم پرۆسەی رزگاركردنە، ماتۆ سالڤینی وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا راشكاوانە رایگەیاند كە بەهیچ شێوەیەك رێگە بە یەختە خێرخوازیەكانی ئیتاڵیا نادەین بێنە ناو ئاوی هەرێمی ئیتاڵیاوەو رێگە نادەین ئەو یەختەی ١٠٠ كۆچبەری رزگاربوی هەڵگرتووە، لەكەناراوەكانماندا لەنگەربگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدرێژەی قسەكانیدا وەزیری ناوبراو رایگەیاند كە هەموو بەندەرەكانمان دادەخەین بەڕووی یەختە خێرخوازیەكانی ئەڵمانیادا.

باسی لەوەشکرد، سەبارەت بە وتكانی سالڤینی كاپتن (كلاس پیتەر رایش) كاپتنی یەختی (ئیڵیانور) رایگەیاند كە رۆژی دووشەممە ئەو كۆچبەرانەمان رزگاركردوە كە لەناو چوپێكدا بون و نزیكەی ٣٠میل لە كەناراوەكانی لیبیا دوور كەوتبونەوە، بەڵام هەتا ئێستا لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە هیچ وڵامێكی ئەرێنیمان نەدراوەتەوە بۆ دابەزینی ئەو كۆچبەرانە.

ئەو یەختەی رێكخراوی خێرخوازی لایف لاین بەكاری دەهێنن ناوی یەختەكە ئیڵیانورە و ٢٠ مەتر درێژكەیەتی و بەپێی وتەی نوێنەرەكەیان، ئەم ڕێكخراوە هانی حكومەتی ئەڵمانیا دەدات بۆ دروستكردنی پەناگەی سەلامەت بۆ حاڵەتی پەلەو داواكارن ڕێگە بە یەختەكەیان بدرێت لەنگەر بگرێت لەهەر جێگایەكی ڕێگەپێدراو یان ڕێگە پێنەدراو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP