Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بریندارەکانێكی دیكه‌ی رووداوەکەی راپەرین گیانی لەدەستدا

کوردستان

بینراو 92

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی مەتۆڕسکیلێک کچێکی ١٤ ساڵ گیانی لە دەستداوە و پێنج کەسی دیکەی هەمان خێزان بریندارن، کەمێک پێش ئێشتا پۆلییی راپەرین رایگەیاند یەکێکیتر لەبریندارەکانی ئەو رووداوە کە باوکی کچەکەیە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی دەروەکۆتر کە دەکەوێتە سەر رێگەی ناحیەی سەنگەسەر بناری قەندیل ماتۆڕسکیلێکی سێ تەگەری کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ گیانی لەدەستداوە.
نەهۆرۆ عەبدوڵڵا، مدیر ناحییەی سەنگەسەر بە تۆڕی میدیای بینەری رەگەیاند، ئەو کچەی گیانی لە دەستداوە خوێندکارە و دانیشتوی ( گرتک )ە سەربە ناحییەی سەنگەسەر و  پێنجی کەسی دیکەی هەمان خێزان لە رووداوەکەدا برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی رەپەرین کراون بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

كه‌مێك پێش ئێستاش یه‌كێكی تر له‌ برینداره‌كان به‌ناوی ( هـ . ح . ح ) دانیشتووی گوندی گرتك سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا كه‌ باوكی كچه‌ ١٤ ساڵانه‌كه‌یه‌، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌یان راده‌ستی كه‌سوكاریان كرانه‌وه‌.

ئەوەش خراوەتەڕوو، قوربانیەکان ئەندامی یەک بنەماڵەن و له مەڕ دۆشین گەڕاونەتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٢٤ لەیاسایی هاتوچۆ شۆفێرەکە بانگهێشتراوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP