Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

زانایان كه‌له‌سه‌رێكی ته‌مه‌ن سێ ملیۆن ساڵ ده‌دۆزنه‌وه‌

هەمەرەنگ

بینراو 221

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

زانایان دۆزینەوەی  کەلەسەری مرۆڤێکیان لە وڵاتی ئەسیۆپیا راگەیاند، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ رەچەڵەکی ئەو مرۆڤانەی  کە ٣.٨ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاون، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم کەلەسەرە دەرکەوتنی چەند سیفەتێکی هاوبەشە  لەنێوان  مرۆڤ و مەیمون.


لە پێگەی رۆیتەرزدا هاتووە، ئەو کەلەسەرەی دۆزراوەتەوە ناونراوە ( ئێم، ئاڕ، دی)  لەدوای لێکۆڵینەوەکان لەسەری، چەند راستییه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ لە بارەی پێشکەوتنی رەچەڵەکی مرۆڤە سەرەتاییەکان.
 ئاماژە بەوەشکراوە،  ئەم کەلەسەرە دەچنەوە سەر جۆری مرۆڤی ئسترالوبیسیکوس ئەنامنسیس کە نزیکەی ٤.٢ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەرکەوتوون.

زانایان رایانگەیاند، جۆری ئەم کەلەسەرە دەگەڕێتەوە سەر رەچەلەکی مرۆڤە سەرەتاییەکانی (ئسترالۆبیسیسکوس ئەفارینیسیس)، بەهۆی پێکهاتەی ئێسکی (لوسی) ناسرایەوە،  کە لە ساڵی ١٩٧٤ لە دووری ٥٦ کیلۆمەتر لەو شوێنەی کە کەلەسەری ( ئێم، ئاڕ، دی) لە ناوچەی ئەفار لە ئەسۆپیا دۆزراوەتەوە، تەمەنی ئێسکی لوسی ٣.٢ ملیۆن ساڵە.

کەله‌سەری (ئێم ئاڕ دی) و پێکهاتەی ئێسکی لوسی  چەند تایبەتەمه‌ندییەکی مرۆڤە سەرەتاییەکان دەردەخەن.

بەهۆی نەمانی چەند بەشێک لە  کەلەسەری  ( ئێم، ئاڕ، دی) وەک وشەویلگە و ددانی بەشێوەیەکی تەواو بووە هۆی قورسبوونی لێکۆڵینەوەکان و ناسینەوەی ئەم جۆرەی مرۆڤە سەرەتاییەکان، گرنگی ئەم کەلەسەرە بۆ زانایان و پسپۆڕان ناسینەوەی سروشتی خواردن وقەبارەی مۆخ  و شێوەی مرۆڤە سەرەتاییەکانە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP