Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێترین زانیاری له‌باره‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ ئاشكراده‌بێت

کوردستان

بینراو 770

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دامەزراندنەوە رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی سەرقاڵی دروستکردنی ئەنجومەنی راژەیە و دواتر حکومەت بەرچاوی روونتر دەبێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی سەرقاڵی دروستکردنی ئەنجومەنی راژەیە هەروەها دەتوانرێت پڕۆژە یاسای چاکسازی تێپەڕێندرێت، ئەوکات حکومەت بەرچاوی روونتر دەبێت و دەرفەتی باشتری بۆ دەڕەخسێت. 

دامەزراندنی مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستاندا لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە بە فەرمی راگیراوە، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP