Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەڵمانیا داوای نێوەندگیری ئەمریکا و ئێران لە وڵاتان دەکات

جیهان

بینراو 51

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، پێشوازی لە ئامادەیی ئەمەریکا کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران و داوای لە هەموو وڵاتان کرد بە ئێرانیشەوە کار بکەن بۆ کۆتای هێنان بە قەیرانەکە.

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پێش کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند،  " پێشوازی لەو ئەنجامە دەکەین کە کۆمەڵەی حەوت لە بیاغتیس پێی گەیشتووە، مەبەستم لێرەدا ئەوەیە ئەمەریکا ئێستا زیاتر ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن، دەبێت هەمووان رۆڵی خۆیان ببینن، بە ئێرانیشەوە، بۆ ئەوەی رەوشەکەی ناوچەکە هێوربکرێتەوە و دەمانەوێت ئێمەش رۆڵێک لەوەدا ببینین".

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەگەر بارودۆخێکی گونجاو هاتە پێشەوە ئەوا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی حەسەن رۆحانیدا کۆدەبێتەوە بۆ کۆتای هێنان بە کێشەکان سەبارەت بە رێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی ٢٠١٥.

ماس وتیشی، " هەرشتێک گرژییەکان کەم بکاتەوە بەسوودە، هیچ لایەنێک جەنگی ناوێت و دەبێت گفتوگۆ لەسەر رەوشی تەنگەی هورموز بکرێت و دەمانەوێت هەتا بتوانین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP