Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چوار سه‌ربازی عێراق له‌ ئه‌نبار كوژران

عێراق

بینراو 56

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە خاڵێكی پشکنینی سەربازی لە پارێزگای ئەنبار بەهۆی هێرشی  کۆمەڵێک چەکداری نەناسراوەوە چوار سەربازی عێراق کوژران و حه‌وت  سەربازی دیکەش برینداربوون.

پێگەی ئاڕ تی روسی رایگەیاند، هێرشەکە کاتژمێر یەکی بەیانی پێنچ شەممە بووە، لە نزیک شارۆچكه‌ی  (کەرمە) كه‌ ٥٠  کیلۆمەتر دوورە لە باکووری رۆژهەڵاتی بەغداد.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، سەرلەبه‌یانی ئەمڕۆ لە خاڵی پشکنینی ئاسایش لە جەلەولای سەربە پارێزگای دیالە لە نزیک باکووری رۆژهەڵاتی پایتەخت، لەهێرشیکی تردا سێ پۆلیسی عێراقی برینداربوون، هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان نەگرتووه‌ته‌ ئەستۆ.

دوای ئەوەی ساڵی رابردوو عێراق سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی داعش راگەیاند و  ناوچەکانی ژێردەستی داعش ئازادکران، هێزە پاشماوەکانی داعش تەکتیکێکی نوێ لە جۆری هێرشی لەناکاو و شەڕی گروپ ئەنجامدەدەن.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار فەرحان دیلمی رایگەیاند، تەنها بە چالاکی پشکنین ناتوانین کۆنترۆڵی بیابانی پارێزگا و ریگری لە هاتنەوەی داعش بکەین بەڵام ئەگەر کامێرای چاودێری و فڕۆکەی چاودێری هەبێت سوپای عێراق دەتوانێت بیابانی دەوروبەری پارێزگا کۆنترۆڵ بکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP