Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆككۆمار سەردانی بارەگای دەزگای دژە تیرۆری كرد

عێراق

بینراو 246

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩/٨/٢٠١٩ د. بەرهەم ساڵح سەردانی بارەگای دەزگای دژە تیرۆری عێراقی كرد لە بەغدا، لەلایەن فەرماندە و گەورە ئەفسەرانەوە پێشوازی لێكرا.

راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاویكردووەتەوە، "لە سەردانەكەدا بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی دەزگای دژە تیرۆر‌دا كۆبووەوە و جەختی لە پاراستنی ئەو سەركەوتنە گەورەیە كردەوە كە بە سەر تیرۆریستانی داعش ھاتووەتە دی، ھاوكات تیشكی خستە سەر ریشەكێشكردنی تیرۆر بە یەكجارەكی تا وەكو جارێكی تر سەرھەڵنەدەنەوە".

ھاوكات سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، "ناكرێت قوربانییە‌كانی دەزگای دژە تیرۆر و هێزە چەكدارەكانی تر له ‌سوپا و پۆلیس و ھێزەكانی پێشمەرگه و حەشدی شەعبی‌ له ‌بیر بكەین، كە شان بەشانی دەزگای دژە تیرۆر لە یەك سەنگەردا دژ بە تیرۆر جەنگان و توانایەكی باشیان نیشاندا له ‌بەرگریكردن لە پیرۆزییەكانی ئەم وڵاتەدا‌، ئەوەش پەیامێكی نیشتمانی راستەقینەی بە گەلی عێراق دا، ھەروەھا وتیشی، كە دەوڵەتی عێراق سوورە لە سەر بونیادنان و ئاوەدانكردنەوەی شارەكانی".

سەبارەت بە كێشەكانی ناوچەكەش سەرۆك كۆمار باسی لەوەشکرد، "عێراق بووە جەمسەری كۆكردنەوەی وڵاتانی ناوچەكە و قبوڵی نەكرد جارێكی دیكە ناوچەكە توشی ئاڵۆزی و گرژی ببێتەوە كە هیچ لایەك سودی لی نابینێت جگە لە تیرۆریستان و بیری توندڕەوی".

لە كۆتایدا سەرۆك كۆمار گیانی نیشتمان پەروەری و پیشەیی دەزگای دژە تیرۆری لە جەنگی دژ به ‌تیرۆریستانی داعش و بەرگریكردن لە گیانی ھاووڵاتیان و ‌خاكی نیشتماندا بەرزنرخاند.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP