Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری پێشمەرگە: دەبێت مووچەی پێشمەرگە هاوتای مووچەی هێزەکانی عێراق بکەین

کوردستان

بینراو 75

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری پێشمەرگە لە کۆبوونەوەیەکدا هەوڵەكان چڕدەکەینەوە بۆ هاوتاكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە لەگەڵ هێزەكانی تر، ئەمریكاش تەئكید لەسەر بەردەوامبوونی لەسەر پشتگیریی و پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە دەكاتەوە.
ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم و كونسڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا، بارودۆخی ناوچەكە ‌و دوایین ِرووداو و پێشهاتەكانیان تاوتوێكرد و لەسەر پرسی رێكخستنەوەو یەكگرتنەوەی هێزەكان هەردوولا بەبایەخەوە لەهەنگاوەكانی ئەو پڕۆسەیان روانی.

 شۆڕش ئیسماعیل لە کۆبوونەوەکەدا بە كونسڵی ئەمریكای راگەیاند،  پشتیوانی ئەوان و هاوپەیمانان رێگاكەیان ئاسانتر دەكات، لەگەڵ ستیڤن فیگن كونسڵی گشتیی ئەمریكا و كۆلۆنێل شەین سێلین و كۆنەر لۆڤ، راوێژكارانی باڵای سەربازی ئەمریكا له ‌هەرێم، بەووردی گفتۆگۆیان لەسەر میكانیزمی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەكان و بەردەوامی پڕۆسەی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرد.

هاوكات روونی كردەوە،  لەمەسەلەی بنبڕكردنی تیرۆر و تیرۆریستان لەناوچەكە، خەباتی پێكەوەیی هەردوولا ، شانازییەكی مێژووییەو لەهزری هەموواندا دەمێنێتەوە.

لەسەر پرسی باشتكردنی ژیانی پێشمەرگە و رێكخستنەوەی لیوا هاوبەشەكان و یەكگرتنەوەی هێزەكان، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، هەوڵەكانیان چڕتر كردۆتەوەو پێویستییان بەهاوكاری زیاتری ئەوان دەبێت، سووریش دەبین مووچەی پێشمەرگە باشبكرێت و هاوتای هێزەكانی تر بكرێت، بۆ ئەمەش دەستمان پێكردوەو هەوڵدەدەین بەربەستەكانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە نەهێڵین.

لەبەرامبەردا كونسڵی گشتیی ئەمریكا، وەزیری پێشمەرگەی دڵنیاکردەوە، هێزەكان و راوێژكارانیان لەپاڵپشتی و پشتگیری پێشمەرگە بەردەوام دەبن و بەئومێدی زۆریشەوە دەڕواننە پڕۆسەی چاكسازی وتیشی ئەوەی دەستان پێكردووە جێگەی بایەخ و گرنگیدانی بێ سنوری ئێمەیە.
لەكۆتاییی كۆبوونەوەكەشدا، بەوردی ئاراستەو روانگەی پرسی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێرو بەغدا پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكان گفتوگۆی لەبارەوە كرا، هەردوولا كۆكبوون دیالۆگ بەردەوامی هەبێ و پابەند بوون بەدەستووریش بكرێتە بنەمای چارەسەر.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP