Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تا ئێستا كه‌یسی بێسه‌روشوێنانی هه‌رێم یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌

کوردستان

بینراو 54

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌مڕۆ ٢٩ی ئاب رۆژی جیهانی بێسه‌روشوێنانه، به‌هۆی جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌كانه‌وه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر بێسه‌روشوێن چاره‌نووسیان نادیاره‌ و تا ئێستا كه‌سوكارییان ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌یان ماوه‌.

محه‌مه‌د گۆمه‌شینی وته‌بێژی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هیچ چالاكییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌نه‌چوو چونكه‌ كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆن بۆ یه‌كلابوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خێزانه‌كه‌یان كه‌ بێ سه‌روشوێنن.

وتیشی، له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی شه‌ڕی ئێران و عێراق و شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕی داعش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو بێسه‌روشوێن هه‌یه‌ و كه‌سوكاریان تا ئێستا ئاماده‌نین وه‌فاتنامه‌یان به‌ ده‌ربكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت چاره‌نووسی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خێزانه‌كه‌یان كه‌ بێسه‌روشوێنن یه‌كلایی ببێته‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێم قورسه‌ دیاریكردنی بێسه‌روشوێنانی شه‌ڕی ناوخۆیه‌ و كارێكی قورسه‌ به‌ كه‌سوكاریان رابگه‌یه‌نێنن كه‌سه‌كانتان له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌.

له‌كۆتایی وته‌كانیشیدا وته‌بێژی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ وتی، له‌ پێشتردا ئه‌و كه‌یسه‌ درا به‌‌ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڵام له‌ ئێستادا هیچ به‌دواداچوونێكی له‌باره‌وه‌ نه‌كراوه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP