Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

کوردستان

بینراو 115

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی فێڵکردن لەھاوڵاتیان دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەتۆمەتی فێڵکردن لەھاوڵاتیان کە گوایە زەوییان بۆ وەردەگرن، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکەن".

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکراوە، "پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای لەسەر ژنێک تۆمار کرد کە گوایە ئەو ژنە لەگەڵ بەرپرسێکی باڵا کار دەکات و لەبەرامبەر پێدانی بڕی ھەزار دۆلاردا بەڵێنی وەرگرتنی پارچەیەک زەوی پێداوە، بەڵام فێڵی لێکردووە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردو زانیاری لەسەر تۆمەتباران کۆکرایەوە".

باسی لەوەشکردووە، دواتر لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە توانرا تۆمەتبار (د، ع، ص) دەستگیربکرێت کە ئافرەتە، لەکاتی وەرگرتنی وتەکانیدا دانی بەوەدانا کە تۆمەتبارێکی دیکەی لەگەڵدایە بەناوی (ش، ج، ح)، توانرا ئەویش دەستگیر بکرێت.

لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP