Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیاریدا بەشێک لەکێشە دارايیەکانى زانکۆى هەڵەبجە چارەسەربکات

کوردستان

بینراو 85

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەمیانى بەسەرکردنەوەى زانکۆى هەڵەبجە، بڕیاریدا بەشێک لە کێشە دارایيەکانى زانکۆکە چارەسەربکات، دوپاتیشیکردەوە ئەوەى لە تواناماندا بێت درێغى ناکەین بۆ ئەوەى قەرەبوى بەشێکى لە خەمى هەڵەبجەییەکان بدەینەوە.

د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمرۆ ٢٩/٨/٢٠١٩ سەردانی وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، زانکۆى هەڵەبجەى بەسەرکردەوە و، بەشدارى کۆبونەوەى ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجەى کرد و، لە کۆبونەوەکەدا بڕیارى چارەسەرى پێویستی بۆ کێشە هەنووکەییەکانى زانکۆكەى دا.

د. ئارام محەمەد قادرلە وتەیەکدا رایگەیاند، "مەبەستى سەرەکیمان بۆ سەردانى هەڵەبجە و، بەشداریمان لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى زانکۆ، بریتیە لە گوێگرتن لە کێشە و گرفتەکانى زانکۆ و، هەوڵدان بۆ دانانى میکانیزمێکى گونجاو بۆ چارەسەرى کێشەکانى زانکۆى هەڵەبجە بەتایبەت ئەو کێشانەى لە دەسەڵاتماندایە، بۆ ئەوەش لە وەزارەت درێغى ناکەین بۆ خزمەتکردنی خەڵکى هەڵەبجە".

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى، "بۆ من و هەموانیش هەڵەبجە مێژویەکى گرنگ و پێگەیەکى پر بایەخى بۆ گەلەکەمان هەیە، بۆیە هەرچیمان بۆ بکرێت ناتوانین بە تەواوەتى قەرزى هەڵەبجە بدەینەوە، بۆ ئەوەش درک بە ماندووبن و هەوڵى مامۆستا و فەرمانبەرانى زانکۆکەتان دەکەین و، لەوە تێدەگەین کە هەوڵ بۆ پێشخستنى زانکۆکەتان دەدەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت باشتر لە رابردوو بەردەوام بین لە پێشخستنى زانکۆى هەڵەبجە".

د. ئارام محەمەد قادر وتیشی، "شارى هەڵەبجە بەهۆى قوربانییەکانى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى بۆته‌ شارێك، كه‌ خاوەن پێگەی تایبەت بەخۆیەتى، بۆیە ئێمە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەدڵ و بەگیان هەموو هەوڵێکمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەى زانکۆى هەڵەبجە بکەین بە زانکۆیەکى نێودەوڵەتى و، لەسەر ئاستى جیهانى خاوەن پێگەیەکى گرنگ بێت لە نەخشەى ئەکادیمى جیهانى".

لەکۆتایی کۆبونەوەى ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجە هەریەک لە راوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت و، سەرجەم راگرەکانى زانکۆى هەڵەبجە، پێشنیاز و بۆچونى خۆیان لەبارەى کاروبارەکانى پەیوەست بە زانکۆ و پلانى کاکردن و داواکارییەکانیان خستەڕو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP