Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پیاوێک کەشتییەکی ٢٠٠ تۆن بەیەک پەنجە رادەکێشێت

هەمەرەنگ

بینراو 151

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


رۆستۆ ماشفیڵی دانیشتووی وڵاتی جۆرجیا بۆ ئەوەی ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە توانی کەشتییەکی ٢٠٠ تۆن بە یەک پەنجە رابکێشێتە کەنار دەریا.

لە پێگەی سکای نیوزدا هاتووە، رۆستۆ ماشفیڵی دوای هەوڵێکی زۆر توانی بە یەک پەنجەی دەستی چەپی کەشتییەک بە ناوی ( تمارا٢) بەقورسایی ٢٠٠ تۆن لە دووری پێنج مەترەوە بهێنێتە کەناری دەریاوە.

لیژنەی سەرپرشتیاری ژمارەی پێوانەیی جەختیان کردەوە کە ماشفیڵی پێوانەیەکی نوێی شکاند لە جیهاندا، بەهۆی راکێشانی کەشتییەکی گەورە بە یەک پەنجە.

نوێنەری یەکێتی ژمارەی پێوانەیی رایگەیاند ئەوان لە پلانیاندایە پەیوەندی بکەن بە زانیارینامە "ئینسکلۆپیدیا"ی گینسەوە، بۆ تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ لە جیهان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP