Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خێراترین ژنە شۆفێری جیهان گیانی لەدەستدا

هەمەرەنگ

بینراو 369

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی ویلایەتی ئۆریگن  رایگەیاند، پێشبڕکێکاری بەتوانای ئوتومبێل جێسی کامبس لە روداوێکی ھاتوچۆدا گیانی لەدەستدا.

بە پێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاوکراونەتەوە رۆژی دوو شەممە خانمی ناوبراو لە باشوری رۆژھەڵاتی ویلایەتی ئۆریگن لە میانەی ھەوڵدان بۆ تۆمارکردنی ریکۆردێکی نوێی خێرالێخوڕین دووچاری رووداوێکی ھاتوچۆ بووەو بەوھۆیەوە بووەتە قوربانی.

جێسی کامبس ساڵی ٢٠١٣ بوە خێرالێخوڕترین ئافرەت لە جیھاندا و توانی بە ئوتومبێلی چوار تایی بەخێرایی ٦٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ریکۆردێکی جیھانی تۆمار بکات، لە مانگی ١٠ی ھەمان ساڵدا ئەو ریکۆردەشی شکاند و توانی بە خێرایی ٧٧٧ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئوتومبیلەکەی لێبخوڕێت.

بە وتەی پۆلیسی ویلایەتی ئۆریگن رۆژی دووشەممە جێسی ویستویەتی ریکۆردەکانی پێشتر بشکێنێت، بەڵام خێراییەکەی بووەتە ھۆی نانەوەی رووداوێک و گیانی تێدا لەدەستدا

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP