Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دەربەندیخان... لە رووداوێکی هاتوچۆدا ٢١ کەس بوونە قوربانی

کوردستان

بینراو 133

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، لە رووداوێكی هاتوچۆدا‌ له‌ سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و ١٩ كه‌س تریش برینداربوون كه‌ سه‌رجه‌میان به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ له‌سه‌ر شاخی به‌رانان پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگری گەشتیاری وه‌رگه‌ڕاوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە،تەواوی بیریندارەکان بەرەگەز عەرەبن، له‌نێو برینداره‌كانیشدا ١٢یان منداڵن كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان ١ بۆ ١٣ ساڵیدایه‌.

ئەوەش روونکراوەتەوە، له‌ئێستادا گه‌شتیاره‌ برینداره‌كان، گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ده‌ربه‌ندیخان و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام ٣ له‌ برینداره‌كان برینه‌كه‌یان سه‌خته‌و بارودۆخیان ناجێگیره‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP