Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قەڵادزێ... تۆمەتبارێک دوای ٢٠ ساڵ دەستگیرکرا

کوردستان

بینراو 258

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان لە قەڵادزێ دەستگیرکردووە کە ماوەی ٢٠ ساڵە فرمانی دەستگیرکردنەکەی دەرچووە و کە فرمانی دەستگیرکردنەکای ساڵی ١٩٩٩ دەرچووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، پاش به‌ده‌سهێنانی زانیاری هێزه‌كانمان له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ژاراوه‌ به‌ هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی ( پ . ع ) له‌دایك بووی ساڵی ١٩٧٣ پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی قه‌ڵادزێ ده‌ستگیر كرد كه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٩ فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی بۆ ده‌رچووه‌.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌ ساڵی ١٩٩٩ ئۆتۆمبێلێكی پێ بووه‌ و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ بناری قه‌ندیل له‌ نزیك ناحیه‌ی ژاراوه‌ به‌ هۆكارێكی نادیار ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ سه‌رنشین بووه‌ له‌گه‌ڵیدا، پاشان كه‌سوكاری ئافره‌ته‌كه‌ له‌ هه‌مان ساڵ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر شۆفێره‌كه‌ تۆمار ده‌كه‌ن و پاش ئه‌وه‌ی له‌دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رده‌چێ بۆ شوێنێكی نادیار راده‌كات، به‌ڵام دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو له‌ قه‌ڵادزێ لە گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین ده‌ستگیر كرا.

باسی لەوەشکردووە، له‌ ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌ مادده‌ی ٢٤ بڕگه‌ی یەک له‌ یاسایی هه‌مواركراوی هاتووچۆ راگیر كراوه‌و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP