Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای روونکردنەوە بۆ بەشی کوردستان لە قەرزەکەی ژاپۆن دەکات

کوردستان

بینراو 104

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داوادەکات بەدواداچونی پێویست بکرێت بۆ بەشی کوردستان، لەو قەرزەی کە حکومەتی عێراق لە ژاپۆن-ی وەرگرتووە.

دكتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێکدا، داوای لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كردووە، دوایین پێشهات لەبارەی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان لەو قەرزەوە روونبکاتەوە.

حەداد ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەو قەرزانەی ژاپۆن داویەتی بە حکومەتی عێراق  بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەکانی ئاوەڕۆ بووە، کە پرۆژەکانی ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستانیش لەخۆ دەگرێت،هەر بۆیە داواكارە لەوبارەیەوە روونكردنەوە بدرێت.

ئەوداوایەی حەدادیش لە دوای ئەوەدێت،حكومەتی ژاپۆن لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستا بە چەند قۆناغێك پرۆژەی قەرزی بە مەبەستی بنیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری و كەرتە خزمەتگوزاریەكان داوەتە عێراق، هاوكات لە رێكەوتی ١٣ی ئابی ئەمساڵدا، لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە پرۆژەی قەرزی ژاپۆن پەسەندكرا و بەشێك لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا رایانگەیاند ئەو قەرزە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP