Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مستەفا چاوڕەش: دەبێت کۆنگرەیەک بکەین کە کۆنگرەی یەکێتیە راستەقینەکان بێت

کوردستان

بینراو 81

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، "وەک حەق دەبوو کۆنگرە ببەستین چونکە سێ-چوار ساڵ تێپەڕیووە بەسەر بەستنی کۆنگرەدا دەبوایە کۆنگرەمان لەکاتی خۆیدا بکردایە، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخەی هەتە پێش لەناوچەکەدا وەک شەڕی داعش پرۆسەکەی دواخست، دەبێت کۆنگرە هی هەموو یەکێتیەکان بێت هی یەکڕیزی یەکێتی بێت نابێت كۆنگره‌ بۆ ملشكاندن بێت".

مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "ئەم کۆنگرەیە دەبێت کۆنگرەیەکی چارەنوسساز بێت لەدوای وەفاتی "جەنابی مام جەلال" کە ئێمە دەبێت هەموومان دەستمان لەسەر دڵمان بێت کۆنگرەیەک ببەستین کە کۆنگرەی هەموو یەکێتیەکان بێت هی یەکڕیزی یەکێتی بێت هی "ملشکاندن" نەبێت گوێمان لە پرتە و بۆڵەی ئەم و ئەو و ئەوەوە بێت بەڵام ئێمە هەموومان دەبێت کەدەچینە ناو ئەو کۆنگرەیەوە بەیەک ڕیزی بێینە دەر لەناو کۆنگرە بێینە دەرەوە بۆ شەخسی نەبێت چونکە کۆنگرە بۆ ئەوە نیە کە کێ دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتی، کۆنگرە بۆ ئەوەیە لەسەر گۆڕانکارییە تازەکان، عیراق، ئێران ، ئەمریکا و دنیا سیاسەتی خۆمان دابڕێژینەوە".

هەروەها وتیشی، " ئێـمە هەموومان دەڵێین کۆنگرە، کۆنگرە، کۆنگرە، خۆمان لەدوای مام جەلال کۆمەڵێک ئەو وردە کێشانە هەیە دەبێت هەموومان بۆ یەکڕیزی لە پێناوی سەربەرزی شەهیدەکانمان کە لەڕابردوودا یەکێتی هەژدە هەزار شەهیدی داوە، خۆ ئەگەر کۆنگرە بۆ شەخسی بێت هەر نەیکەین باشترە ئيمە شانزە-حەڤدە ساڵ تامی کۆنگرەیەکمان نەکرد "گورگ-یش نەیخواردین" ، بەڵام ڕاستیشە کاتی بەسەرچووە بەڵام دەبێت کۆنگرەیەک بکەین کە کۆنگرەی یەکێتیە راستەقینەکان بێت لەپێناو یەکێتیدا بێت".

لە بارەی ململانێ نێوخۆییەکانی ناو یەکێتیش رایگەیاند، "من ناچمە ئەو بابەتەوە و باسی ئەوە ناکەم چونکە من سەیری "دڵی خۆم دەکەم" وەکو یەکێتی وەک چۆن خۆم ئازارەکانی دەزانم ناچمە ناو ململانێوە بەڵام ئەگەر شتێکیش هەبێت ئەوا "عەرز و ئەوا گەز" ئەوا کۆنگرە با کۆنگرە کۆنگرەی ڕاستەقینەی یەکێتی و شەهیدەکانی یەکێتی بێت".

لەبارەی هەبوونی ویستی دواخستنی کۆنگرە لە ناو یەکێتیدا وتی، "تا ئێستا کەس قسە ناکات لەهەرکەسێک دەپرسیت دەڵێت کۆنگرە، ئێمە لە مەکتەبی ڕێکخستنی یەكیتی کە من خۆم بەرپرسی مەڵبەندی پێشمەرگە بووم چوار بۆ پێنج کۆبوونەوەمان کرد هەر لەم مانگەی کە ئێستا تێیداین و تەواو نەبووە هەموومان داوای کۆنگرەمان کردووە و واژۆمان کردووە و هەمووشمان بەیەک "نەفەس" قسەمان کردووە وە لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکيتی لەهەولێر رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو هەر باسی کۆنگرە دەکەین کە پيش کۆتایی ساڵی ٢٠١٩".

لەبارەی هەڵبژاردنی سکرتێری گشتی یەکێتی لە کۆنگرەی داهاتوو ئەو ئەندامەی سەرکردەیەتی یەکێتی رایگەیاند، "ئەوە نازانم چونکە هەڵبژاردنی سکرتێر، یا نا؟، هەبێت یاخود نەبێت؟ یان ئەنجومەنێک هەبێت؟ ، یا ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی؟ هەمووی لە کۆنگرەدا بڕیاری لەسەر دەدرێت و ئەو "موناقەشانە" لەکۆنگرەدا دەکرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP