Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تونێلی دەربەندیخان کرایەوە

کوردستان

بینراو 80

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە دوای کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆە تونێلی دەربەندی خان بەرووی شۆفێراندا کرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، تونێلی دەربەندیخان پاش دوو هەفتە لەداخستنی بەڕووی شۆفێرێندا بەهۆی ئەنجامدانی کاری نۆژەنکردنەوە تێدا ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ لە دوای کاتژمێر ١٢ی نێوەڕۆ بە ڕووی شۆفێراندا کرایەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەر لە دوو هەفتە لەلایەن تیمەکانى رێگاوبانى سلێمانى دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەى تونێلەکە ئەوەش دواى ئەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەندین وێنەى خراپى شەقامى تونێلەکە بڵاوبووەوە و خەڵکی ناوچەکەو ئەو شۆفێرانەی پێیدا تدەپەڕین داوای نۆژەنکردنەوەی تونێلەکەیان دەکرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP