Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سامان گەرمیانی لە نامەیەکی کراوەدا داوایەک لە جێگری سکرتێری گشتی حزبەکەی دەکات

کوردستان

بینراو 490

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

سامان گەرمیانی رایگەیاند، "ماوەیەكە ژان و بایی كۆنگرەوە و هەستانەوەی یەكێتی کاریگەری نەرێنی كردۆتە سەر چەندین نەیارو خۆ بەیارزانی نێو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەمەو بەبێ لە بەرچاوگرتنی مێژوو و خەباتی من هەستاون بە بڵاو كردنەوەی پڕوپاگەندەو درۆی بێبنەما لەسەر بەندەو خێزانەکەم، ئێستاش کە بەرەو کۆنگرە دەڕۆین بۆ جاری دووەم دەستکراوە بە هێرشێکی تر بەرامبەرم وەکو بەشێك لە پیلانگێڕی بۆ تێپەڕاندنی دۆخی كۆنگرەو دروستکردنی دووبەرەکی لە نێوان دڵسۆزانی یەکێتیەکەمان کە ئەمەش شێوازێکی زۆر قێزەونە بۆ بەدەستهێنانی مەرامە گڵاوەكانیان كە یەكێتی وەك كۆمپانیایەك ئەبینن بۆ تێركردنی ئارەزووەكانیان یاخوود بۆ بەش بەش کردنی یەکێتییەکەمان و رێگریکردن لە پرۆسەی نوێبوونەوەو گەڕانەوە بۆ لووتکە".

سامان گەرمیانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە نامەیەکی کراوەدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە پەرەی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، "بەڕێزان" جێگرانی سكرتێری گشتی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەرکردایەتی، ئەنجومەنی ناوەند هەڤاڵان هێژا و ئازیز لەهەر ئۆرگان و شوێنێکبن داواكارم لە بەڕێزتان بفەرموون بە دروستكردنی لیژنەیەك بۆئەو پڕوپاگەندەو درۆ بێبنەمایانەی لەسەر بەندەو خێزانەکەم بڵاوکراوتەوە، ئەمەش کاری یەکەمجاریان نییە بەڵکو ماوەیەک لەمەوبەرو کاتێک کاندید بووم بۆ پۆستێکی باڵا لە حوکمەتی نوێدا هەستان بە تۆمەتبارکردنم بە تۆمەتی هەڕەشە و پەلاماردان بۆ دەستكەوتنی راستیەكان وبەسزاگەیاندنی تاوانبار و روونكردنەوەی راستیەكان بۆ رای گشتی و هەڤاڵان و ئەندامانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داواتان لێدەکەم لێژنەیەک ببەستن بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "بە هەموو تەمەنی پێشمەرگایەتیم یەكێك بوم لەو پێشمەرگانەی كە پرانسیپەكانی شۆڕش و كۆمەڵەم لە جێگەی هەموو رێسا و یاساكانی باقی ژیان جێبەجێ كردوە، بە تاڵە مویەكیش لە پەیڕەو و پرۆگرامی یەكێتی و شۆڕش لامنەداوەو لە پێناو گەیشتن بە مافە رەواكانی گەلەكەمان سەرسەختانە دژی هەموو كەسو لایەن و گروپێك راوەستاوم كە بە وشەیەكیش خیانەتیان لەم خاك و نیشتمانە كردبێت".

وتیشی، "لە دانوستاندنەكەی ساڵی ١٩٨٤ حكومەتی بەعس لە هەموو پێشمەرگەی كوردستان خۆش بوو تەنها لە (شەهید سەید كەریم،مامە ڕیشە ،ئازادی سەگرمەو بەندە) نەبێت، چونكە هەرشوێنێك بەعس و بەكرێگیراوانی بەعسی لێ بوبێت بەبێ سڵەمینەوە بەسزای گەل و شۆڕشمان گەیاندون".

سامان گەرمیانی ئەوەشی وت، "مامی گەورە وای فێركردین خۆمان پێشەكی بۆ سەگوەڕ بنوسین، بەهەموو تەمەنی پێشمەرگایەتی و سیاسیم بە یەك وشەش نەك فایل، خیانەتم لە خاك و وڵات و یەكێتی نەكردوە روخانی رژێم زۆر شتی روونكردەوە، ئێستاش لێرەوە تەحەدای هەرچی راپۆرت نووس و جاسوس و مەوقیف فرۆش و هتد، دەكەم بەهەموو تەمەنی پێشمەرگایەتی و سیاسیم و ئەمڕۆشی پێوەبێت ئەگەر شتێكیان لایە لەسەر ئەخلاقی سیاسی و كۆمەڵایەتی و تەهریب و تاڵانفرۆشی و نەوت فرۆشی و پەیوەندی ژێربەژێری ئەملا وئەولام بێ یەك و دوو بڵاوی بكەنەوەو ئامادەی دادگایی گەل دەبم لە پێش دادگایی پەروەردگار".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا پەیامێکی ئاراستەی جێگرانی سكرتێری گشتی و  ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند و سەرجەم هەڤاڵانی یەكێتی كردوە و دەڵێت،"‎ماوەیەكە ژان و بایی كۆنگرەوە و هەستانەوەی یەكێتی كاریگەری نەرێنی كردۆتە سەر چەندین نەیارو خۆ بەیارزانی نێو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەمەو بەبێ لە بەرچاوگرتنی مێژو و خەباتی من هەستاون بە بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندەو درۆی بێبنەما لەسەر بەندەو خێزانەكەم".

لە پەیامەکەیدا نوسیویەتی، "ئێستا كە بەرەو كۆنگرە دەڕۆین بۆ جاری دوەم دەستكراوە بە هێرشێكی تر بەرامبەرم وەكو بەشێك لە پیلانگێڕی بۆ تێپەڕاندنی دۆخی كۆنگرە و دروستكردنی دووبەرەكی لە نێوان دڵسۆزانی یەكێتیەكەمان كە ئەمەش شێوازێكی زۆر قێزەونە بۆ بەدەستهێنانی مەرامە گڵاوەكانیان كە یەكێتی وەك كۆمپانیایەك ئەبینن بۆ تێركردنی ئارەزوەكانیان یاخود بۆ بەشبەشكردنی یەكێتییەكەمان و رێگریكردن لە پرۆسەی نوێبونەوەو گەڕانەوە بۆ لوتكە".

هەروەها داواشی کردووە لیژنەیەك دروستبكرێت بۆ دەستكەوتنی راستیەكان و بەسزاگەیاندنی تاوانبار و روونكردنەوەی راستیەكان بۆ رای گشتی و هەڤاڵان و ئەندامانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

لەکۆتایی پەیەمەکەشیدا بەوکەسانە دەڵێت کە بەوتەی خۆی تۆمەتیان بۆ هەڵبەستووە، " خەیاڵتان خاوە، شۆڕشگێڕی، كوردپەروەری و یەكێتی بونی من لە ساڵی ١٩٧٦ وە رەگی داكوتاوە و تا ئەمڕۆ بە یەك ئاڕاستە خەباتم كردوە و بۆ تەنها رۆژێكیش ڕیزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانم جێنەهێشتوە، دڵنیاتان دەكەمەوە كە تادوا نەفەسیش رێبازی مامی گەورەو یەكێتیەكەم بەرنادەم".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP