Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌نته‌ری ده‌رهێنانی پاسپۆرت له‌ قه‌زاكان ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان

بینراو 94

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سەنتەری ده‌رهێنانی پاسپۆرت له‌سه‌رجه‌م قه‌زاكانی هەرێمی کوردستان ده‌كرێته‌وه‌

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ كه‌رتی گشتی، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا شاره‌ گه‌وره‌كان، به‌ڵكو هه‌مو قه‌زاكانیش ده‌گرێته‌وه‌

ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش بڕیاردراوه‌، سه‌نته‌رێكی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له‌ قه‌زای كۆیه‌ش بكرێته‌وه‌

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د روونیشیكرده‌وه‌، بڕیاره‌ له‌ قه‌زاكانی زاخۆ، سۆران و ئاكرێش سه‌نته‌ری ده‌رهێنانی پاسپۆرت بكرێته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP