Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆلیسی راپه‌ڕین به‌شوێن گه‌نجێكدا ده‌گه‌ڕێت

کوردستان

بینراو 194

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی راپەڕین داوا له‌ هاوڵاتیان دەكات هەر كەسێك زانیاری لەسەر گەنجێكی ونبوو هەیە كە پێنج پێنج رۆژە نەگەڕاوەتەوە ماڵەكەی، پەیوەندییان پێوەبكات، بۆ مەبەستی دۆزینەوەشی وێنەكەی بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، گەنجێك بەناوی ( سامرەند نجم الدین علی ) لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٨، پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ئاشتی، وون بووە و بە وتەی كەسوكارەكەی لە رۆژی پێنج شەممە دوای عەسر پاش ئەوەی لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە تائێستا نەگەڕاتەوەتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ مەبەستی دۆزینەوە، كەسوكاری گەنجەكە سكاڵایان لە بنكەی پۆلیسی قەڵادزێ تۆماركردوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوەكەیدا، داوا لە هاووڵاتیان دەكات، هەر كەسێك زانیاری لە بارەیەوە هەیە، پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر بە ژمارە مۆبایلی ٠٧٧٠٧٩٧٨٤٧٤.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP