Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌رۆككۆماری ئێران: خه‌ڵك بنه‌مای گفتوگۆمانه‌ له‌ دانوستانه‌كاندا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 81

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆككۆماری ئێران رایگەیاند، به‌هێزبوونی حكومه‌ت به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ بتوانێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ن قه‌یران و سه‌ختییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی پێویست هەبێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌هێزنه‌بێت، ئەوا خەڵکی ئێران ژیانێكی خۆشیان نابێت.

حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران، ئه‌م وتانه‌ی سێ رۆژ دوای ئەوە دێت کە ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و وتی، "ئه‌گه‌ر بزانم بینینی كه‌سێك و چوونی من بۆ شوێنێك ئه‌نجامی باشی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌م و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بێت دەیکەم".

رۆحانی باسی لەوەشکرد، " بۆ رزگاركردنی وڵاته‌كه‌مان رێكاری سیاسی، دیبلۆماسی و دانوستان به‌كارده‌هێنین، به‌ڵام بنه‌مای هێزی ئێمه‌ له‌ گفتوگۆ و دانوستانه‌كان خه‌ڵكن و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و خه‌ڵك ته‌با و یه‌ك بن گفتوگۆ و دانوستانه‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن".

ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماژه‌یه‌ به‌و هۆشداریدانه‌ی كه‌ تێیدا پێیوترابوو ئه‌و له‌و جێگه‌ و پێگه‌یەدا نییه‌ بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بدات و ته‌نیا رابه‌ری باڵای ئێران ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP