Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گۆڕانكاری به‌سه‌ر پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كاندا دێت

کوردستان

بینراو 904

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی  پارێزگاكان درێژبكاته‌وه‌، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی داهاتووی پۆسته‌ خۆجێییه‌كانه‌وه‌ ده‌ڵێت، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دایناوه‌ هیچ به‌رپرسێك نابێت چوار ساڵ زیاتر له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامبێت و ئه‌و پۆستانه‌ گۆڕانكارییان تێدا ده‌كرێت.

كاسترۆ مه‌عروف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ ماوه‌ی كاركردنیان بۆ درێژناكرێته‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ لایه‌نه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ و دابه‌شكارییان له‌ پۆسته‌كاندا كردوه‌ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم.

وتیشی، سیاسیه‌تی حكومه‌تیش رۆڵده‌بینێت له‌ گۆڕانكاریكردن له‌و پۆستانه‌دا و چاوه‌ڕێی گۆڕانداری ده‌كرێت چونكه‌ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بڕیاریداوه‌ هه‌ر به‌رپرسێك له‌ چوارساڵ زیاتر له‌ پۆسته‌كه‌یدا بێت لاده‌برێت و كه‌سێكی دیكه‌ بۆ جێگه‌كه‌ی دیاریده‌كرێت و كه‌سه‌كه‌ن یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌ صاشان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا متمانه‌ی پێده‌درێت.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌شداری حكومه‌تن و ویستی ئه‌وان بۆ گۆڕانكاری رۆڵ ده‌بینێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونیدا رایگه‌یاند، پێوسته‌ چوار ساڵ جارێك گۆرانكاری له‌ پۆسته‌كاندا بكرێت و له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویدا زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێ، وه‌زیری كابینه‌ی پێشوو نین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP