Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تۆمەتبارانى هێرشەکانى ١١ی سێپتەمبەر دادگایى دەکرێن

جیهان

بینراو 162

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

بڕیارە لە مانگى کانونى دووەمى ٢٠٢١ لە بنکەى سەربازى گوانتانامۆ، دادگاییکردنى پێنج لە تۆمەتبارانى پلانداڕێژەرى هێرشەکانى ١١ی سێپتەمبەرى ویلایەتە یەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت.

رۆژنامەى (نیویۆرک تایمز) بڵاویکردووەتەوە، لەنێو تۆمەتبارەکاندا خالد شێخ محەمەد، پلانداڕێژەرى سەرەکى هێرشەکان هەیە.

کۆلۆنێل شاین کۆهن، دادوەرى راسپێردراوى دۆسیەکە بەروارى ١١ی کانونى دووەمى ٢٠٢١ی وەک وادەى دەستپێکردنى دیاریکردنى ئەندامانى دەستەى تایبەت بە دادگایى ئەو پێنج تۆمەتبارە دیاریکردووە.

ئەو وادەیە لە یاداشتێکى ١٠ لاپەڕەییدا دیاریکراوە کە تیایدا خشتەى کاتى رێوشوێنە ئامادەکارییەکانى بەر لە دادگایى و ماوەدان بە تیمى بەرگرى تا وادەى دانیشتنى یەکەم بەمەبەستى ئامادەکردنى بەڵگە و شتومەکە پێویستەکانى تیایە.

بەڵام تائێستا هیچکام لە پنتاگۆن و پارێزەرانى بەرگرى و داواکار ئەو زانیارییانەیان پشتڕاست نەکردوەتەوە.

تۆمەتەکە ١٠ ساڵ پێشتر بە رەسمى رووبەڕووى هەر پێنج تۆمەتبار کرا کە نزیکەى ١٥ ساڵە لە بنکەى (گوانتانامۆ)ى باشورى رۆژهەڵاتى کوبا دەستگیرکراون، بەڵام رێوشوێنەکانى تایبەت بە دۆسیەکەیان دواکەوتووە.

دواکەوتنى رێوشوێنەکان بەهۆى ئەوەوە بووە کە دەستگیرکراون بە چەند قۆناغێکى دەستگیرکردنى نهێنی سەر بە ئاژانسى هەواڵگرى ناوەندى ئەمریکا (CIA)دا لە دەرەوەى وڵات تێپەڕیوون و هەندێکیان (رێوشوێنى لێکۆڵینەوەى توندیان) لەگەڵ بەکارهێنراوە کە مەبەست لێى ئەنجامدانى ئەشکەنجەیە و پشت بەست بەو زانیارییانەى لێیانەوە وەرگیراوە دۆسیەى تۆمەتەکانیان پێکهێنراوە.

ئەو رێوشوێنە توندە بەتایبەت رووبەڕووى خالد شێخ محەمەد (٥٤ ساڵ) بووەتەوە کە لە ساڵى ٢٠٠٣ لە پاکستان دەستگیرکرا و چەند دانیشتنێکى لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا ئەنجامدرا بەر لەوەى لە ساڵى ٢٠٠٦ بۆ گوانتانامۆ بگوازرێتەوە.

بەپێى پنتاگۆن-یش خالد دانى بەوەداناوە کە پلانداڕێژەرى سەرەکى هێرشەکانى 11ى سێپتەمبەرى 2001-ە کە سێ هەزار قوربانى لێکەوتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP